کوردستانی
سلێمانى؛ پیاوێک دەستگیرکرا کە بەناوى ڤیزەى ئەوروپاوە پارە و ئاڵتونى لە ژنێک سەندووە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیركردووە كە بەفێڵ بڕێك پارە و ئاڵتونی لە ئافرەتێك سەندووە، دوای ئەوەی لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک دزرابوو هێندرابووە سلێمانی و پۆلیس دەستی بەسەرداگرت.
پۆلیسى سلێمانى رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیركردووە كە بەفێڵ بڕێك پارە و ئاڵتونی لە ئافرەتێك سەندووە، دوای ئەوەی لە شاری هەولێر ئۆتۆمبێلێک دزرابوو هێندرابووە سلێمانی و پۆلیس دەستی بەسەرداگرت.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئەمڕۆ پێنجشەممە راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و کە تێیدا هاتووە "دوای ئەوەی ئافرەتێك لەبنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتی و بەناوی وەرگرتنی ڤیزەی ئەوروپاوە بڕی 20 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر دۆلار)ی لێ سەندووە و پاشان تۆمەتبارەكە خۆی وون كردووە".
دەقى راگەیەنراوەکە:
لەدوو چالاكی جیادا تۆمەتبارێك دەستگیركراو دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكی دزراودا گیرا
لەدوو چالاكی جیادا مەفرەزەکانی پۆلیس تۆمەتبارێکیان دەستگیركرد كە بەفێڵ بڕێك پارەو ئاڵتونی لەئافرەتێك سەندبوو، هەروەها دەستبەسەر ئۆتۆمبێلێكدا گیرا كە لەشاری هەولێرەوە دزرابو و هێنرابووە شاری سلێمانی.
دوای ئەوەی ئافرەتێك لە بنكەی پۆلیسی هەواری شار سكاڵای یاسایی لەسەر تۆمەتبارێك تۆماركرد كە لەتۆڕە كۆمەڵایەتییەكانەوە ناسیویەتیو بەناوی وەرگرتنی ڤیزەی ئەوروپاوە بڕی 20 هەزار دۆلار (دوو دەفتەر دۆلار)ی لێ سەندووەو پاشان تۆمەتبارەكە خۆی وون كردووە.
دواتر تۆمەتبارەكە دەركەوتۆتەوە و داوای بڕی 10 هەزار دۆلار (یەك دەفتەر)ی تری لە سكاڵاكار كردووە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئافرەتەكە ئەو بڕە پارەیەی نەبووە، تۆمەتبارەكە داوای ئاڵتونی لە سكاڵاكار كردووە.
دوای چاودێری و لێكۆڵینەوەی وردو وەرگرتنی بڕیاری بەڕێز دادوەر، توانرا تۆمەتباركە لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار بەهاوكاری نوسینگەی رۆژئاوای بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لەكاتی وەرگرتنی ئاڵتونەكە لەسكاڵاكار، دەستگیربكرێت.
لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا تۆمەتبارەكە دانی بەتاوانەكەیدا ناوە و ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە كە بەو پارەیەی لە ئافرەتەكەی سەندووە ئوتۆمبێلێكی پێ كڕیوە، لەكاتی دەستگیركردنی تۆمەتبارەكەدا دەستیشگیراوە بەسەر ئوتۆمبێلەكەدا.
لەئێستادا تۆمەتبار (س، ج، ن) لەدایكبووی 1989 دانیشتووی شاری هەولێر بەبڕیاری بەڕێز دادوەرو بەپێی ماددەی 456 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.
لەلایەكی دیکەوە دوای ئەوەی لەلایەن دادگای هەولێرەوە زانیاری گەیشتە پۆلیسی سلێمانی كە ئۆتۆمبێلێك دزراوەو گومان دەكرێت بەرە و شاری سلێمانی هێنرابێت، پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانی دەستپێكردوو مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی هەواری شار توانیان ئۆتۆمبێلەكە بدۆزنەوەو دەستیبەسەردا بگرن.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگەیاندن و پەیوەندییەكان
ر. ب
بیروڕا



