کوردستانی
راپەڕین؛ کەسێک بەتۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دراوی ساختە دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر راگەیاند و لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا دەستبەسەر بڕێک دراوی ساختەدا گیراوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی2021 بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند "کاتژمێر دووی بەرەبەیانی ئەمڕۆ دوای کۆکردنەوەی زانیاریی و بەدواداچوونی ورد هێزەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی راپەڕین توانیان کەسێک دەستگیربکەن بە ناوی (ب.ع.م) لە دایکبووی1979".

ئەوەشی خستووتەڕوو "ناوبراو تۆمەتبار بووە بە بەکارهێنانی مادەی هۆشبەر و دوای دەستگیرکردنیشی دەستبەسەر بڕێک مادەی هۆشبەر و دراوی ساختەی بیانیدا گیرا".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لە ئێستادا دۆسیەی لێکۆڵینەوە بۆ تۆمەتبارەکە کراوەتەوە و بە بڕیاری دادوەر و بەگوێرەی مادەی 30 لە یاسای بەرەنگاربوونەوەی مادە هۆشبەرەکان راگیراوە".
ر. ب

بیروڕا