عیراقی

هەنگاوێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران دەگیرێتەبەر

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەنگاوێکی نوێ بۆ گەڕانەوەی کۆچبەران دەگیرێتەبەر
مەودا میدیا-

باڵیۆزخانەی عیراق لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا بڕیارێکی نوێی لەبارەی گەڕانەوەی کۆچبەرانی بیلاڕووسیا دەرکرد و دەڵێت "هاوکاری ئەو کۆچبەرانە دەکات کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە وڵاتەکەی خۆیان".

لە راگەیەندراوێکدا بالیۆزخانەی عێراق لە مۆسکۆی پایتەختی رووسیا ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی یەکەمی 2021 رایگەیاند "هەر کۆچبەرێک خوازیارە بە خواستی خۆی لە بیلاڕووسیاوە بگەڕێتەوە وڵاتەکەی خۆی، ئەوا گەشتی ئاسمانییان بۆ ئامادە دەکرێت".

ئاماژەی بەوەشکرد "هەر کۆچبەرێک خوازیارە بگرێتەوە ئەوا دەتوانێت لە رێگەی ئەپی واتسئەپی کونسوڵگەرییەوە بە ژمارە "79652673377+" ناوی خۆی تۆمار بکات، هەروەها دەشتوانن لە رێگەی ئەم ئیمەی کونسوڵخانەوە "[email protected]" ناوی خۆیان تۆماربکەن بە مەبەستی رێکخستنی گەشتی ئاسمانی لە بیلاروسیاوە بۆ عیراق".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال