کوردستانی

ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ پێنجشەممە ژنێکی تەمەن 20 ساڵ بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە گیانی لەدەستدا، بەپێی زانیارییەکانی پۆلیس بێت برای هاوسەری ئەو ژنە بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچەوە فیشەک  لە دەستی دەرچووە و بەر براژنەکەی کەوتووە.

هۆگر عەزیز، وتەبێژی پۆلیسی هەولێر رایگەیاند "دوای ئەوەی هێزەکانی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە کەوا لە گەڕەکی (سەرکارێز) ژنێک بە ناوی (هێلین عەباس عەبدوڵڵا) تەمەن 20 ساڵ گیانی لەدەستداوە، دەستبەجێ تیمێکی لێکۆڵینەوەیان پێکهێنا و لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەرکەوت کە ئافرەتی ناوبراو، بەهۆی دەستکاریکردنی دەمانچە لەلایەن برایەکی هاوسەرەکەی بە ناوی (ن. ر. ع) تەمەن (13 ساڵ) و لەدەست دەرچوونی فیشەکێک لە دەمانچەکە، گوللـەیەک بەر سەری کەوتووە و گیانی لەدەستداوە".

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئاماژە بەوەشکردووە "لەئێستادا بەپێی مادەی (406) لە یاسای سزادان راگیراوە و لێکۆڵینەوەش لە چۆنیەتیی رووداوەکە بەردەوامە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan