ئابووری

هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرە دراوێک دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


هۆشداری لە بەکارهێنانی جۆرە دراوێک دەدرێت
مەودا میدیا-

بانکی ناوەندی عیراق ھۆشداریدا لە مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە بە ھۆکاری نەبوونی ھیچ یاسایەک و چاودێرییەکی یاسایی و ھونەری.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووه‌می 2021 بانکی ناوەندی عیراق راگەیانراوێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند "بانکی ناوەندی لە نزیکەوە و بەوردی چاودێری مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕی دراوە ئەلیکترۆنییەکان دەکات لە ناوخۆی وڵاتدا، بەھۆی نەبوونی ھیچ رێکخستنێک و یاسایەک و چاودێریکردنێکی یاسایی و ھونەری لە عیراقدا مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکانەوە مەترسییان لەسەرە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەرزبوونەوە و نزمبوونەوەی نرخی دراوە ئەلیکترۆنییەکان لە بازاڕەکانی جیھاندا و نەبوونی یاسایەک بۆ رێکخستن و پاراستنییان لەناوخۆیی وڵاتدا، کاریگەری نەرێنی لێدەکەوێتەوە، لەبەر ئەو ھۆکارانەی ئاماژەیان پێدراو و بەھۆکاری ئەوەی دراوە ئەلیکترۆنییەکان پارێزەرێکی یاساییان نییە و تەنانەت ئەوانەشی مامەڵەیان پێوەدەکەن لە روی یاساییەوە رێگەپێدراونین و ھیچ یاسایەکیش نییە پارێزگارییان لێبکات، بانکی ناوەندی ھۆشداری دەدات لە مامەڵەکردن و ئاڵوگۆڕپێکردنی ئەو جۆرە دراوانە".

ئەمە لەکاتێکدایە،لەئێستادا بەکارھێنانی دراوە ئەلیکترۆنییەکان و لە نێویشیاندا بتکۆین لەلایەن کۆمپانیا گەورەکانی جیھانەوە رووی لە زیادبوون کردووە.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan