کوردستانی
هاوسەرەکەی دەمیرتاش سزا درا بە زیندانیکردنی بۆ ماوەی دوو ساڵ و شەش مانگ
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
باشاک دەمیرتاش، هاوسەی سەڵاحەدین دەمیرتاش ئەمڕۆ لەلایەن دادگای سزا قورسەکانی ئامەد بڕیاری سزای دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانی بۆ درا.
ئەمڕۆ پێنچشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021 بە تۆمەتی پێشکێشکردنی راپۆرتی تەندروستیی ساختە بە بەڕێوەبەرایەتیی پەروەردەی ئامەد بە مەبەستی وەرگرتنی مۆڵەتی درێژخایەن، باشاک دەمیرتاش، هاوسەری سەلاحەدین دەمیرتاش و ئەو پزیشکەی راپۆرتەکەی بۆ ئامادەکردووە، بە بڕیاری دادگا بە دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیکردن سزادران.

پارێزەری باشاک دەمیرتاش لەبارەی بڕیارەکەی دادگا روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و وتی "رۆژی 3ی ئاداری 2018 داوایەکی یاسایی دژی بریکارمان باشاک دەمیرتاش تۆمارکرا. ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021، شەشەمین دادگای سزا قورسەکان بڕیاری دوو ساڵ و شەش مانگ زیندانیی دەرکرد و سزاکە دکتۆر (ر. ب)یش دەگرێتەوە".
س،ر