گێتی
رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ دوو بژاردە دەخاتە بەردەم کۆچبەران
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
سەرۆکی نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە بێلاڕووس چووە کەمپی کۆچبەران لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا و دوو بژادەی خستە بەردەمیان.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 11ی تشرینی دووەمی 2021 ماهیم ئۆرازموخامێدۆڤا، سەرۆکی نووسینگەی رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ لە بێلاڕووس سەردانی کەمپی کۆچبەرانی لەسەر سنووری بێلاڕووس - پۆڵەندا کرد و رایگەیاند "دوو بژاردە دەخەینە بەردەمتان یان گەڕانەوە بۆ وڵاتەکەتان یانیش مانەوە لە بیلاڕووسیا و داواکردنی مافی پەنابەر".
ئاماژەی بەوەشکرد "پێناچێت ئەو دوو بژاردەیە بە دڵی کۆچبەران بێت، بەو پێیەی لەو تۆمارە ڤیدیۆییانەی کە بڵاوبوونەتەوە، داوای چوونە خاکی یەکێتیی ئەوروپا دەکەن، لە یەکێک لە تۆمارە ڤیدیۆییەکاندا بەشێکیان دروشمی (ئەڵمانیا، ئەڵمانیا) دەڵێنەوە".

س،ر