گێتی

بڕیارێکی نوێ لەبارەی گواستنەوەی کۆچبەرانەوە درا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بڕیارێکی نوێ لەبارەی گواستنەوەی کۆچبەرانەوە درا
مەودا میدیا-

کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بێلاڤیای بێلاڕووس رایدەگەیەنێت لەسەر داوای ئەنقەرە رێگە بە هاوڵاتییانی عیراقی و سوری و یەمەنی نادات لە تورکیاوە بێن، ئاماژە بەوەشکراوە لە ئەمڕۆوە بڕیارەکە جێبەجێدەکرێت.

لە بەیاننامەیەکدا کۆمپانیای گەشتی ئاسمانی بێلاڤیای بێلاڕووس رایگەیاند "بەپێی بڕیارەکانی بەرپرسانی تورکیا، هاوڵاتیانی عێراق و سوریا و یەمەن چیتر رێگەیان پێنادرێت لەڕێی فڕۆکەکانی بێلاڕووسەوە لە تورکیاوە بۆ بێلاڕووس گەشت بکەن".

ئەم بڕیارەش دوای ئەوە دێت یەکێتیی ئەوروپا بێلاڕووسی تاوانبار کردووە بەوەی هانی هاوڵاتییانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەدات بۆ بەزاندنی سنوورەکانی یەکێتیی ئەوروپا.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

وەرزی هەموو جۆرەکانی ئەنفال

لەلایەن د.شیلان فەتحی


News

بڕوانامەی بریقەدار و دەستە خەمساردەکان

لەلایەن دێرین جەمال


News

جۆرەکانی بایۆلۆژی

لەلایەن نەرمین عوسمان