عیماد ئەحمەد
ھاوڕێم مەلا بەختیار وێنهکهت تاساندمی
بینینی وێنەی مەلا بەختیار لە نەخۆشخانە دوای یەكلابوونەوەی ژەهر خواردكردنی، سەرەڕای ئەوەی پەرۆشی و خەمێكی قوڵ بۆ هاوڕێیەكی تەمەنم سەراپای داگرتم، هەستێكی بەراوردكاریانەی سەیریشی لا دروست كردم، كە وێنەكەیم بینی، چۆن بە شەكەتی، بە دەست غەدری ژەهرخواردن گیرۆدە بووە، یەكسەر جووڵە و سەركێشی وّ حهماسی ئەو پیاوەم بە گەنجی بیركەوتەوە، ئەو گەنجەی لە كۆڵانە باریك و تەسكەكانی خانەقینەوە، هەمیشە فەنتازیایەكی فراوان و بێ سنووری كوردایەتی دەنەخشاند.
ئەو مەلا بەختیارەی زەبروزەنگی رژێمی داگیركاری عیراق نەیدەترساند و نەیدەتاساند، کەچی ئەوەتا ئێستا ژەهر و خەنجەری خیانەت شەکەتی کردووە و وەک دەردەدارێک لە نەخۆشخانەیە، بۆمن چاوهڕوان کراوبوو گوللـهی دوژمن، پیلانی ناحهزانی کورد و یهکێتی بیپێکن، بهڵام ژههرخوازدکردنی داخ و مهراقێکی تره که بۆمن وهکو شۆکێک وایهو بۆ ئهنجامدهرانیشی پهڵهیهکی رهشی ناپاکییه که قابیلی سپی بوونهوه نییه.
ساڵی 1963 بۆ یەكەم جار مەلا بەختیارم لە خانەقین لە قوتابخانەی (نەهضة)ی سەرەتایی ناسی بەیەكەوە ھەر لەسەرەتاوە بارگرانی ژیانێكی سەختی خانەقینمان بەشكرد، لە زۆر شت لەیەك دەچووین، ئەو زوو دایكی مردوو هەتیو كەوت، منیش زوو باوكم مردوو هەتیو كەوتم، هەر بە منداڵی هەردووكمان كەوتینە دەست زەبری بێ رەحمانەی ژیان و چەرمەسەری و سەختی رۆژگار، هەرچەندە منداڵیمان پێچەوانەی شیرینی خورمای خانەقین تاڵ و سەخت بوو، بەلآم ئەو تاڵییە نەیتوانی سەركێشی و لاساری مندالآنەی ئێمە زەوت بکات و ههمیشه به ئومێد و هیوایهکی زۆرهوه بهسهر پهیژهی دهردهسهری ژیان سهرکهوتین.
چیرۆكی ئاشنایەتیمان 10 ساڵ دوای یەكەم یەكتر ناسین، واتە لە ساڵی 1973 چووە قۆناغێكی دیکەوە، له رێگهی مەلا بەختیارهوه چوومه ریزهکانی كۆمەڵەوه، ئیتر لەوێوە بە هەموو هەورازو نشێوەیەكانی سیاسەت و كوردایەتیدا رۆیشتین و لە زۆر وێستگەی جیاش ھەر بەیەكەوە ماینەوە، بەویژدانەوە دەڵێم ئەو بۆمن هەمیشە برایەكی بەلوتف و سنگ فراوان و لێبوردە بوو، هەمیشە بەرگەی سەركێشی و هەڵوێست و دەڕبڕینە جیاوازەكانی منی بەزیادەوە گرتووە.
ئاخر بەڕاست ژەھرخوارکردنی تێکۆشەرێکی وەک مەلا بەختیار بۆچی؟ دەپرسم ئەو پیاوە گوناهی چی بوو وای لێ بەسەرهات، جگە لە گوناهی سیاسەتكردن و كوردایەتی و پێشمەرگایەتی چ گوناهێكی تری كردوە؟ئاخر ئەو هەموو عومری لە خەبات و تێكۆشان لە رێبازی شەهاب و ئارام و مام جەلال بەسەر برد، وەكو داربەڕویەكی چەسپاوی چیاكانی ئەو كوردستانە بەرگری لە میللەتەكەی و یەکێتیهکەی كرد، کەچی ئێستا لەبری پاداشت، بە ژەهر و بەخەنجەری بێ وەفایی ھەوڵی لەناوبردنی دەدرێت؟
ئەوەی ئێستا بۆ من مایەی داخ و ناسۆرە ئەوەیە من لەم وێستگەیە ناتوانم راستەوخۆ شتێك بۆ مەلا بەختیاری برا و ھاوڕێم بكەم، ناتوانم وەكو رۆژانی گەنجی و تەمەنی شۆڕش و پێشمەرگایەتی ئازار و ناسۆرەكانی لەگەڵ بەش بكەم، بەڵام دڵنیام دەزانێت کە چۆن لەدڵەوە هیوای زوو چاكبوونەوەو تەندروستی لە جاران باشتری بۆ دەخوازم، بۆیە پێی دەڵێم : ھاوڕێم تۆ بەم ژەھرەش ھەر بە سەربەرزی دەمێنیتەوە، دەستی نامەرد ناگاتە کێوی شکۆمەندی تۆ، ئەوان بودەڵە و تۆش بوێر، تۆ جوامێر و ئەوانیش ناپاک لەبەردەم خەڵک و خودا و مێژوو.
ھاوڕێم سوێند بەئەڵوەن ئازارت ههمان ئازارە لە دڵما، ھاوڕێم بمبورە کە بەهۆی دۆخی تەندروستیمەوە، نەمتوانی سەردانت بكەم و لەسەر چرپای نەخۆشخانەکە وێنەیەکی یادگاری بگرین و بڵێم تۆ ھەرگیز بە تەنیا نیت، شاعیریش نەبووم دەنا ئێستا وادەی بوو بە قەسیدەیەك گوزارشت لە ناخی هەڵقرچاوم بكەم بۆ تۆی براو هاوڕێی تهمهن.