کوردستانی

د. سەباح هەورامی: نەخۆشخانەکانی سلێمانی رووبەڕووی کێشەی کەمی دەرمان دەبنەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


د. سەباح هەورامی: نەخۆشخانەکانی سلێمانی رووبەڕووی کێشەی کەمی دەرمان دەبنەوە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی هۆشداری دەدات و رایدەگەیەنێت لە هەفتەی داهاتووەوە نەخۆشخانەکانی سلێمانی رووبەڕووی کێشەی کەمی دەرمان دەبنەوە.

د. سەباح هەورامی، بەڕێوەبەری تەندروستیی سلێمانی رایگەیاند "کەمی دەرمان هەڕەشەی پەکخستنی خزمەتگوزاری  تەندروستی و داخستنی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکات".

ئاماژەی بەوەشکرد "هیچ کۆمپانیایەکی دەرمان ئامادەنییە گرێبەستی فرۆشتنی دەرمان بەحکومەت نوێ بکاتەوە, چونکە وەزارەتی تەندروستی نزیکەی 20 ملیار دینار قەرزی کۆمپانیاکانی لەلایە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan