کوردستانی

کەسێك بە قەمەوە هێرشدەکاتە سەر ماڵێک

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەسێك بە قەمەوە هێرشدەکاتە سەر ماڵێک
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی راگەیاند و ڤیدیۆی تۆمەتبارەکەی بڵاوکردووەتەوە کە بە قەمەوە هێرش دەکاتە سەر ماڵێک

ئەمڕۆ هەینی 12ی تشرینی دووەمی 2021 لە راگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر  رایگەیاند "بەشی پۆلیسی ناوشار/ رۆژهەڵات بنکەی پۆلیسی باداوە، تۆمەتبارێکیان بە ناوی (م. ا. ع) دەستگیر کرد، کە لە بنکەی پۆلیسی کەسنەزان بەپێی مادەی (432) لە یاسای سزادان، فەرمانی دەستگیرکردنی هەبوو".

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەشکردووە "تۆمەتباری ناوبراو، پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ رێکخرا و رەوانەی دادگا کرا".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan