عیراقی

کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن راگەیەندرا
مەودا میدیا-

ئەندامێکی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق رایدەگەیەنێت لە چەندرۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رادەگەیەنن.

عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی کۆمسیۆنی بالای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عیراق  لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند "چەند رۆژێکە ژماردنەوەی دەستی دەنگەکان کۆتایی هاتووە و هیچ هەڕەشە و فشارێکی ناوخۆیی دەرەکیمان لەسەر نییە".

ئاماژەی بەوەشکرد "پێویستمان بە ئاگادارکردنەوە نییە بۆ پاراستنی دەنگی دەنگدەران و کاندیدەکان، هەروەها دوای ئەوەی دەستەی دادوەری ئەنجامەکانی پەسندکرد، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەنجامی کۆتایی هەڵبژاردن رادەگەیەنین".
  
س.ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال