کوردستانی

لەبارەی پێنەدانی مووچەی توێژێک روونکردنەوە دەدرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لەبارەی پێنەدانی مووچەی توێژێک روونکردنەوە دەدرێت
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی هەولێر روونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە لەبارەی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک  لەلایەک کرێکارێکی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی بۆ چارسەری کۆرۆنا کە گوایە بۆ ماوەی سێ مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە،.

لە روونکردنەوەکەدا هاتووە "بۆ رای گشتی روونی دەکەینەوە کە گرفتی کرێکارانی پاکردنەوە لەم نەخۆشخانەیە پەیوەندی بە دەستەی کارگێڕی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی نییە بەڵکو پەیوەندی بە گرێبەستی نێوان حکومەت و کۆماپانیایی جێبەجێکارە".

ئاماژە بەوەشکراوە "بۆ چارەسەری گرفتی مووچەی کرێکارەکان کۆمپانیای ناوبراو دەبێت پابەندی رێنماییەکانی نێو ئەو گرێبەستە بێت بۆ ئەوەی شایستە داراییەکانی کرێکارانی بگەڕێتەوە کە پەیوەندی بە تەندروستی هەولێر نییە، بۆیە لە ئێستا ئەم بابەتە لە ڕێگەی بەشی گرێبەستەکانی دیوانی بەڕێوەبەرایەتی لە وەزارەتی دارایی چارەسەر دەکرێت".

ئەوەش هاتووە "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی تەندروستیی هەولێر کار و ئەرکی کرێکارانی لەبەرچاو گرتوو و بەردەوامیش بەداواچوونی لەڕێگەی بەشی ژمێریاری و گرێبەستەکان بۆ کردووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan