کوردستانی

ئاسایش دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایش دڵنیایی دەدات بە هاوڵاتییان
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی بەردەوامە لە دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێکی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و ڕەشکردنی جامی ئۆتومبێل و ھەرکارێکی نایاسایی.

لە راگەیەندراوەکەی ئاسایشی سلێمانی هاتووە "لە درێژەی کار و چالاکیەکانی ھێزەکانی بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ، بەمەبەستی دەستگیرکردنی گومانلێکراوان و دەست بەسەرداگرتنی ھەموو جۆرە ئۆتومبێلێکی بێ سەرەتا و چەکی بێ مۆڵەت و رەشکردنی جامی ئۆتومبێل و ھەرکارێکی نایاسایی".

ئاماژە بەوەشکراوە "بەردەوامن لە ھەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەرارکردنی ئاسایش و ئارامی شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەک بۆ ئەوەی شاری سلێمانی خۆشەویست ھەمیشە لە ھێمنی و بەڕێکردنی ژیانێکی شایستەدابن، لێرەوە سوپاسی ھەموو ھاوڵاتییان دەکەین لە ھاوکاریکردنی ھێزەکانمان و  ئەو پێشوازیە بێ وێنەیەی کە بۆ  سەرکەوتنی ئەم ھەڵمەتانە لە ھێزەکانمان دەکرێت, دووپات کردنەوەی ئەو راستیەیە کە ئاسایش ھەردەم چاوێکی کراوەیە بۆ خزمەتکردنی شاری سلێمانی خۆشەویست دانیشتووانەکەی".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan