کوردستانی
بۆچی ئاوی بەشێک لە گەڕەکەکان گۆڕانکاری بەسەردا هاتووە؟
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت چەند رۆژێکە رەنگی ئاوی هەندێک لە گەڕەکە کانی شاری سلێمانی گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و رەنگەکەی بووە بە زەرد باو و قاوەیی.
بەرێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە سلێمانی رایدەگەیەنێت چەند رۆژێکە رەنگی ئاوی هەندێک لە گەڕەکە کانی شاری سلێمانی گۆرانکاری بەسەردا هاتووە و رەنگەکەی بووە بە زەرد باو و قاوەیی.
سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاو لە سلێمانی رایگەیاند "ساڵانە لەم کاتەدا بەهۆی کەم بوونەوەی ئاستی ئاو لەبەنداوی دوکان دووچاری ئەم حاڵەتە دەبینەوە، رەنگی ئاو گۆرانکاری بەسەردادێت و دەبێتە زەردباو".
ئاماژەی بەوەشکرد "ئێمە جگه له تاقیگه‌ی خۆمان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ته‌ندروستیی سلێمانیش چاودێرن به سه‌رمانه‌وه، تا ئێستا هیچ پشكنینێك ده‌رینه‌خستووه كه ئه‌و ئاوه كێشه‌ی ته‌ندروستی هه‌بێت، چونكه هه‌ركات پێمان بوترێت ئاوه‌كه كێشه‌ی هه‌یه دابه‌شكردنی راده‌گرین".
ئەوەشی خستەڕوو "یه‌كێك له خه‌سڵه‌ته‌كانی ئاو ئه‌وه‌یه كه بێ تام و بێ ره‌نگ و بێ بۆن بێت، ئه‌م ئاوه ته‌نها ره‌نگه‌كه‌ی گۆڕاوه، هه‌ر كه‌سێكیش حه‌زناكات بۆ خواردنه‌وه به‌كاری بهێنێت ده‌توانێت فیلته‌ری بكات یان ئاوی ده‌به و جام به‌كاربهێنێت تا دۆخه‌كه‌ی ئاسایی ده‌بێته‌وه".
س،ر
س،ر
بیروڕا



