کوردستانی

ئاسایشی سلێمانی: شەو و رۆژمان خستووەتە سەر یەک بۆ ئارامی شار

مەودا میدیا - سلێمانی |


ئاسایشی سلێمانی: شەو و رۆژمان خستووەتە سەر یەک بۆ ئارامی شار
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ئاسایشی سلێمانی رایگەیاند، هێزەكانیان بەردەوامن لە دەستگیركردنی گومانلێكراوان و دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رێگریكردن لە رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و هەركارێكی نایاسایی.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردووەتەوە، لە درێژەی كار و چالاكیەكانی هێزەكانیان بەمەبەستی دەستگیر كردنی گومانلێكراوان و دەست بەسەرداگرتنی هەموو جۆرە ئۆتومبێلێكی بێ سەرەتا و چەكی بێ مۆڵەت و رەشكردنی جامی ئۆتومبێل و هەركارێكی نایاسایی، بەردەوامن لە هەڵمەتی چەسپاندنی یاسا و بەرقەراركردنی ئاسایش و ئارامی.

ئاماژەی بەوەكردووە، شەو و رۆژیان خستۆتە سەر یەك بۆ ئەوەی شاری سلێمانی هەمیشە لە هێمنی و بەڕێكردنی ژیانێكی شایستەدابن، سوپاسی هەموو هاوڵاتییانیش دەكەن لە هاوكاریكردنی هێزەكانیان و ئەو پێشوازییە بێ وێنەیەی كە بۆ  سەركەوتنی ئەم هەڵمەتانە لە هێزەكانیان دەكرێت.

هاوکات جەختی لەوەش كردووەتەوە، ئەوەش دووپات كردنەوەی ئەو راستیەیە كە ئاسایش هەردەم چاوێكی كراوەیە بۆ خزمەتكردنی شاری سلێمانی و دانیشتوانەكەی.  

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan