کوردستانی

هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەواڵێکی خۆش بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

ئەندامێكی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق سەبارەت بە بەردەوامی ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم راگەیاند، پێم وایە ناردنی 200 ملیاری مانگانە لە بەغداوە بۆ هەرێم تاوەکو پێکهێنانی حکومەتی نوێ یان کۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021 سەبارەت بەو دەنگۆیانەی باسیان لەوەدەکرت کە ناردنی 200 ملیار دینارەکەی بەغدا بۆ هەرێم مانگی رابردوو کۆتا مانگە کە بەغدا ئەو پارەیە بنێرێت، جەمال کۆچەر، ئەندامی پێشووی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عیراق بە مەودا میدیای راگەیاند "ئەو 200 ملیار دینارەی بەغدا بۆ هەرێمی دەنێرێت لە دەرەوەی رێککەوتنی بودجەدایە، لانی کەم تا کۆتایی ئەمساڵ بەغدا لە ناردنی بەردەوامدەبێت".

ئاماژەی بەوەشکرد، لەکاتی خۆیدا مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عیراق رایگەیاندووە، کە ناردنی ئەو 200 ملیارە رێککەوتنێکە و مانگێک دەینێرن، ئەگەر هیچ گرفتێک دروستنەبوو بەردەوام دەبن, لە ئێستادا هیچ گرفتێک نییە کەواتە بەردەوامدەبێت.

ئەوە لە کاتێکدایە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەموو مانگێک لە 25ی مانگەوە دەستدەکات بە دابەشکردنی مووچەی فەرمانبەران بە پێی ئەو داهاتەی لەبەردەستی دادەبێت لەگەڵ ئەو 200 ملیار دینارەی لە لایەن بەغداوە دەنێردرێت.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan