کوردستانی

فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردوومانكرد

مەودا میدیا - سلێمانی |


فڕۆكەكانی توركیا چەند گوندێکی سنووری ئامێدییان بۆردوومانكرد
مەودا میدیا-

ئەمڕۆ شەممە فڕۆكەكانی توركیا دەوورووبەری دوو گوندی سنووری قەزای ئامێدی بۆردومانكرد، بۆردوومانەكە زیانی بە دارستانەكانی ناوچەكە گەیاندووە.

بە پێی زانیارییەکانی مەودا میدیا كاتژمێر 12:30ی نیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە 13ی تشرینی دووەمی 2021  لەلایەن فڕۆكەكانی توركیاوە دووجار دەوورووبەری هەردوو گوندی سەرگەلێ و سگێری سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومانكران.

هەر بە پێی زانیارییەکان بۆردومانەكە زیانی گیانی بە هاوڵاتییانی گوندەكە نەگەیاندووە، بەڵام زیان بەر دارستانی ناوچەكە كەوتووە.

سوپای تورکیا ناوبەناو بە بیانووی بوونی پەکەکە لە سنووری ناوچەکانی دهۆک بۆردوومانی گوندەکان دەکات و زۆر خجار زیانی گیانی و مادی لێدەکەوێتەوە و هاوڵاتییانی سنورەکە تووشی ئاوارەی و بەجێهێشتنی شوێنەکانیان دەبنەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan