کوردستانی

بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


بەکارهێنەرێکی مادەی هۆشبەر دەستگیرکرا
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی لە دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران راگەیاند.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە "هێزەکانمان لە بنکەی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکانی دەروازەی سنووری حاجی ئۆمەران تۆمەتبارێکی ئێرانییان دەستگیرکردووە کە بڕێک مادەی هۆشبەری لە جۆری تلیاکی پێبووە".

ئاماژە بەوەشکراوە  "ئەو کەسە بڕێک مادەی هۆشبەر و  2 شیت حەبی هۆشبەری بەشێوازێکی شارەزایانەکە وەك نوقڵی لێکردبوو لەناو گۆرەویەکانی شاردبووە".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan