گێتی

لە ئێران بومەلەرزەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 27ی دیکەش برینداربوون

مەودا میدیا - سلێمانی |


لە ئێران بومەلەرزەیەک روویدا و بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 27ی دیکەش برینداربوون
مەودا میدیا-

میدیاکانی ئێران رایانگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە بومەلەرزەیەکی بەھێز بە گوڕی (6.4) باشوری ئێرانی ھەژاند و زیانی گیانی و مادی لێکەوتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 14ی تشرینی دووەمی 2021 میدیا ئێرانییەکان بڵاویانکردەوە، بومەلەرزەیەک بەگوڕی 6.4 پلە بە پێوەری ریختەر شاری بەندەر عەباسی لە پارێزگای ھۆرموزگان ھەژاندووە و بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان دوو کەس گیانیان لەدەستداوە و 27ی دیکەش برینداربوون، ئەوە جگە لەوەی ژمارەیەک خانوبەرە روخاون و کارەبای چەند ناوچەیەکیش پچڕاوە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، دوابەدوای بومەلەرزەکە زنجیرەیەک بومەلەرزەی دیکە بە گوڕی کەمتر روویانداوە و خەڵکی بەندەر عەباس لەترسان لە ماڵەکانیان چوونەتە دەرەوە، بەھێزیی بومەلەرزەکەش بە شێوەیەک بووە جگە لە شارەکانی دەوروبەری بەندەر عەباس، لە شاری دووبەی ئیماراتیش ھەستی پێکراوە.

دوای رووداوەکەش حاڵەتی ئامادەباشی لە پارێزگای ھۆرموزگان راگەیەنرا و ئیبراھیم رەئیسی، سەرۆک کۆماری ئێرانیش فەرمانی بە دەزگا فریاگوزارییەکان کرد، لە زوترین کاتدا ھاوکاری بگەیەننە ناوچە زیانلێکەوتوەکان.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان