کوردستانی

مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


مەزڵوم کۆبانێ لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا کۆبووەوە
مەودا میدیا-

فەرماندەی گشتیی هێزەكانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا و وەفدێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا كۆبوویەوە و چەند تەوەرێكییان تاوتوێكرد.

بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی هاوار نیوز مەزڵوم كۆبانێ‌، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) لەگەڵ  بەرپرسانی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریكا بە سەرۆکایەتی ئی سان گۆلدریچ، جێگری یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست كۆبوویەوە و لەكۆبوونەوەكەدا باسیان لە بارودۆخی ئەم دواییەی سوریا و رۆژئاوای کوردستان کرد و وەفدی ئەمەریکا جەختیان لەسەر گرنگی پاراستنی رێکەوتنی ئاگربەست لە رۆژئاوا و سوریا بەگشتی و بەردەوامی هەوڵەکانی شکستپێهێنانی داعش کردەوە.

مەزڵوم کۆبانێ، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات دوای کۆبوونەوەکە رایگەیاند "رێز لە هاوکارییەکانی ئەمەریکا دەگرین لە ناوچە ئازادکراوەکانی ژێر دەسەڵاتی داعش".

هەروەها باس لە گرفتە ئەمنی و ئابوورییەکانی باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا و رێگەکانی زیادکردنی پشتیوانی مرۆیی کرا، بۆ تێپەڕاندنی کاریگەریەکانی شەڕ و گەشەسەندنی ژێرخانی ئابووری بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan