کوردستانی

نوێترین پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر دۆخی کۆچبەران

مەودا میدیا - سلێمانی |


نوێترین پەیامی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەسەر دۆخی کۆچبەران
مەودا میدیا-

سەرۆکی حکمەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، زۆر نیگەرانە لە بارودۆخی هاوڵاتییانیان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپان، باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌.

ئەمڕۆ یەکشەممە لەسەر بارودۆخی کۆچبەرانی کورد لە سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا لە پەیامێکدا مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "زۆر نیگەرانم لە بارودۆخی هاوڵاتییانمان و هه‌موو ئه‌وانه‌ی ئێستا لە سەر سنوورەکانی یەکێتی ئەوروپادان. باشکردنی بارودۆخیان، بەرپرسیاریەتییەکی هاوبەشی هه‌موومانه‌. ئه‌وان له ‌لایه‌ن قاچاخچی و بازرگانانی مرۆڤ و چه‌ند تۆڕێكی ده‌ره‌كی فریودراون. لەگەڵ هاوبەشەکانمان لە پەیوەندیدام و کار دەکەم بۆ دڵنیابوون لە سەلامەتی و ئاسایشی ئەو هاوڵاتییانەمان".

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بە سەدان کۆچبەری کورد لە دۆخێکی سەختدان لە سەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوس و پۆڵەندا و باری تەندروستییان بەدەست سەرماوە و کەمی خۆراک باش نییە و دەیانەوێت بگەنە پۆڵەندا و لەوێشەوە رووبەکەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan