کوردستانی

"داوامان لە پۆڵەندا کردووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بچێت بە هانای کۆچبەرانەوە"

مەودا میدیا - سلێمانی |


"داوامان لە پۆڵەندا کردووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بچێت بە هانای کۆچبەرانەوە"
مەودا میدیا-

نوێنەری حكومەتی هەرێمی کوردستان لە یەكێتیی ئەوروپا رایگەیاند، پەیوەندیمان بە لایەنی پۆڵەندی کردووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بچێت بۆ هاوکاریی کردنی ئەو کۆچبەرانەی کە ئیستا لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندان.

  دلاوەر ئاژگەیی، نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە یەکێتیی ئەوروپا لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ دەنگی ئەمەریکا رایگەیاند "هەڵوێستی فەرمی ئەوەیە کە یەکێتیی ئەوروپا رێگە نادات ئەو کۆچبەرانە بچنە ناو خاکی ئەوروپا، لەو چوارچێوەیەش جێگری سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا سەردانی لوبنان و عیراق و هەرێمی کوردستان و ئەو شوێنانە دەکات کە خەڵکی ئەو وڵاتانە لێوەی کۆچ دەکەن، لەگەڵ بەرپرسانی ئەو شوێنانە قسەدەکرێت بەمەبەستی ئەوەی کە چۆن رێگە بگیرێت لەوەی خەڵک بەو شێوازە بچنە ئەوروپا"

ئاماژەی بەوەشکردووە "کەیسی نەبوونی ئازادی لە هەرێمی کوردستان کەیسێکە رەنگە زۆر قبوڵ نەکرێت لێرە (لە ئەوروپا) کە پەنابەری پێ وەربگرن، چونکە ئەوان خۆیان لە کوردستانن و دۆخەکە دەبینن"، وتیشی "ئەندام پەرلەمان هەیە لەکوردستان لێدوان دەدات دەڵێت، ئازادی لەکوردستان نییە، باشە ئەگەر ئازادی نەبێت چۆن دەتوانێت لەبەردەم بیست کەناڵی راگەیاندن لێدوان بدەیت بڵێی ئازادی نییە؟! واتە خۆی هەڵسوکەوتەکە پێچەوانەی بانگەشەکەیەیە و خۆی وەڵامی خۆی دەداتەوە".

ئەوەشی خستەڕوو "ئەوەی حکومەتی هەرێم زیاتر رەنگە بتوانێت بۆ ئەو کۆچبەرانەی بکات ئەوەیە هەوڵی ئاسانکاری تەواو بدات بۆ ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆکوردستان، وەک دەزانرێت بیلاڕوسیا وڵاتێکی داخراوە نەک نوێنەرایەتی هەرێم تەنانەت حکومەتی عیراقیش نوێنەری نییە، بەڵام لەدیوی پۆڵەنداوە بڕیارە نوێنەری حکومەتی هەرێم سەردانیان بکات هەروەها پەیوەندی بە لایەنی پۆڵەندی کردووە کە دەزگای خێرخوازی بارزانی بچێت بۆ هاوکاری کردنی ئەو کۆچبەرانە".

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan