عیراقی

کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەران راگەیەندرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


کاتی گەڕانەوەی یەکەم کاروانی کۆچبەران راگەیەندرا
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند، لە كۆتایی ئەم هەفتەوە یەكەم گەشتی گەڕانەوەی كۆچبەران لە بیلاڕوسیاوە ئەنجام دەدەن و وەزارەتی دەرەوە لیژنەیەكی باڵای حكومی بۆ بەدواداچوونی دۆسیەكە پێكهێناوە.

لە راگەیەندراوێکدا کە ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق بڵاویکردووەتەوە ئاماژەی بەوەکردووە "لە 18ی ئەم مانگە یەكەمین گەشت بۆ ئەو كۆچبەرانە رێكدەخەن كە بە ویستی خۆیان دەیانەوێت لە سنوورەكانی بیلاڕوسیا و پۆڵەنداوە بگەڕێنەوە.

ئەوەشی خستووتەڕوو، حکومەت بودجەیەکی فریاكەوتنی بەبەهای 300 ملیۆن دینار بۆ وەزارەتی دەرەوە تەرخان کردووە بۆ گەڕاندنەوەی ئەو كۆچبەرە عیراقییانەی كە دەیانەوێت بگەڕێنەوە بۆ وڵات، سەحاف وتیشی، وڵاتانی ئیمارات، قەتەر، توركیا و میسر رێگەیانداوە هاوڵاتییانی عیراق راستەوخۆ گەشت بۆ بیلاڕوسیا بكەن.

ئەوە لە کاتێکدایە لە ئێستادا بەسەدان کۆچبەری عیراقی لە دۆخێکی سەخت و دژواردان لەسەر سنوورەکانی نێوان بیلاڕوسیا و پەڵەندا و دەیانەوێت رووبکەنە وڵاتانی دیکەی ئەوروپا بەدوای ژیانێکی شایستەدا.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان