کوردستانی

راکان جبوری داوا دەکات 100 دۆنم زەوی کورد بدرێتەوە عەرەبە ھاوردەکان

مەودا میدیا - سلێمانی |


راکان جبوری داوا دەکات 100 دۆنم زەوی کورد بدرێتەوە عەرەبە ھاوردەکان
مەودا میدیا- رێبین بازیانی

پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت لە نوسراوێکیدا داوا دەکات 100 دۆنم زەوی کورد لە گوندی پەڵکانەی ناحیەی سەرگەڕان بۆ عەرەبێکی ھاوردە بگەڕێتەوە، ئەندامێکی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراقیش دەڵێت "ئەو داواکاریە تەعریبە و قبوڵی ناکەن و پێویستە بەر بەو کارە و هەموو کارێکی هاوشێوە بگیرێت".

راکان جبوری، پارێزگاتی کورکوک بە وەکالەت لە چەند رۆژی رابردوودا لە نوسراوێکیدا داوا دەکات 100 دۆنم زەوی کورد لە گوندی پەڵکانەی ناحیەی سەرگەڕان بۆ عەرەبێکی ھاوردە بگەڕێتەوە، لەسەر ئەو پرسەش حەسەن ئاڵی، ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بە مەودا میدیای رایگەیاند "ئەو داواکاریە تەعریبە (بە عەرەبکردن) و قبوڵی ناکەن پێچەوانەی دەستور و یاسایە و پێویستە بەر بەو کارە و هەموو کارێکی هاوشێوە بگیرێت، دەبێت حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی ناوەند رێکبکەوێت بۆ بەرگرتن لەو کارە و دووبارەنەبوونەوەی کاری هاوشێوە".

ئاماژەی بەوەشكرد "ئەگەر لەسەر ئاستی حکومەتی هەرێم و ناوەند ئەو کێشانە چارەسەرنەکران دەبێت رێکخراوە جیهانییەکان و دەوڵەتە زلهێزەکانی دنیا ئاگاداربکرێنەوە بۆ رێگری لەو کارانە چونکە ئەوە بەتاوەتی درێژە پێدەری پرۆسەی بە عەرەبکردنە(تەعریبە) جێگەی قوبڵکردن نییە".

باسی لەوەشکرد "لە دوای رووداوەکانی 16ی ئۆکتۆبەرەوە لەلایەن راکان جبوورییە چەندین کاری هاوشێوە کراوە،  ئەو کارە ئەوبیکات یان هەرکەسێکی دیکە مەبستی ئاژاوەنانەوە و دووبەرەکییە لە نێوان پێکاهاتەکانی کەرکوکدا و پێوستە هەرچی زووە بەری پێبگیرێت".

ر.  ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال