کوردستانی
هەرێم؛ لەماوەی 10مانگی رابردوودا 476 کەس بە رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەستداوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدایا-
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 3107 رووداوى هاتوچۆ تۆمارکراون، رووداوەکانی هاتوچۆش لەوماوەیەدا مردنی 476 کەسی لێکەوتوەتەوە.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیى هاتوچۆی هه‌رێمى كوردستان رایگەیاند، لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا 3107 رووداوى هاتوچۆ تۆمارکراون، رووداوەکانی هاتوچۆش لەوماوەیەدا مردنی 476 کەسی لێکەوتوەتەوە.
لە راگەیەندراوێکدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیى گشتیى هاتوچۆی هه‌رێمی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد "لەماوەی 10 مانگی سەرەتای ئەمساڵدا رووداوەکانی هاتوچۆ بەم شێوەیە بوون: 3107 رووداوى هاتوچۆ روویداوە، هەرەها 476 کەس بەهۆی رووداوەکانی هاتوچۆ مردون و 5384 كه‌سیش برینداربوون".
ساڵانە لە 17ی تشرینی دووەمدا یادی رۆژی جیهانی قوربانیانی رووداوەکانی هاتوچۆ دەکرێتەوە بۆ دەربڕینی هاوخەمی قوربانیانی هاتوچۆ، له زۆربه‌ى وڵاتانى ئه‌وروپا ئەو رۆژە پشووه و رێنمایی ده‌گه‌یه‌ننه هه‌موو خاوه‌ن ئۆتۆمبیلێك.
به‌پێی راپۆرتێکی رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی زۆرترین رێژه‌ی مردن به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه له ئه‌فریقایه، و له‌پله‌ی دووه‌میشدا باشوری رۆژهه‌ڵاتی ئاسیا دێت، رێكخراوی ته‌ندروستیی جیهانی دەڵێت "لە هه‌ر 24 چركه‌یه‌كدا كه‌سێك له جیهان به‌هۆی رووداوه‌كانی هاتوچۆوه گیانله‌ده‌ستده‌دات".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا



