کوردستانی

سبەینێ لەم ناوچانەی هەرێم ئەگەری بەفر بارین هەیە

مەودا میدیا - سلێمانی |


سبەینێ لەم ناوچانەی هەرێم ئەگەری بەفر بارین هەیە
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ئەگەری نمەباران لەکاتەکانی بەیانی و بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی2021 بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئاسمان هەوری تەواو دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور ئەگەری نمەباران لەکاتەکانی بەیانی و بەفر بارین لە ناوچە شاخاویە سنورییەکان، پلەی گەرما لە شارەکانی هەرێمی کوردستان بۆ ئەمڕۆ بەم شێوەیە دەبێت، بەرزترین پلەی گەرما لە هەولێر 21 پلە، سلێمانی 19 پلە, دهۆک 24 پلە، هەڵەبجە 19 و کەرکوک 24 پلە.
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan