گێتی
هەواڵێکی خۆش بۆ کۆچبەرانی سەر سنووری نێوان بیلاڕوسیا و پۆڵەندا
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
لە نوێترین هەڵویستیدا نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاز دەکات مافی پەنابەری ئەوانە قبووڵ بکرێت کە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەگەڵ خێزانەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا یەکبگرنەوە رێگەیان پێبدرێت، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بە سەلامەتی و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.

لە راگەیەندراوێکدا فەرحان حەق، جێگری وتەبێژی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاماژەی بەوەکرد "لەلای خۆمانەوە دوو ئاژانسمان هەن، رێکخراوی پەنابەریی نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوی نێودەوڵەتیی کۆچ، ئێمە لەتواناماندایە یارمەتیدەربین و خوازیارین ئەوەی لە دەستمان بێت بیکەین بۆئەوەی کێشەکە چارەسەر بکەین".
ئەمڕۆ دووشەممە هێزى سنوورپارێزى پۆڵەندا رایگەیاند "لەلایەن کۆچبەرانەوە هەوڵى بەزاندنى سنوورەکانى ئەو وڵاتە دەدرێت و تەنها دوێنێ یەکشەممە 118 هەوڵى لەو جۆرەیان پوچەڵکردۆتەوە و 39 كۆچبەریش گەڕێنراونەتەوە".

ماوەی چەند رۆژێکە پۆڵەندا 20 هەزار سەربازی رەوانەی سەر سنووری بیلاڕوسیا کردووە بۆ رێگری لە لێشاوی کۆچبەران بۆ وڵاتانی ئەوروپا، هاوکات وڵاتانی ئەوروپاش پاڵپشتیی تەواوی خۆیان بۆ پۆڵەندا دەربڕیوە.
ر. ب
ر. ب