کوردستانی
کارمەندێکی هاتوچۆ بەهۆی لێپێچینەوە لە دادوەرێک دەستگیرکرا
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند، دوای ئەوەی لێکتێنەگەیشتن لە نێوان کارمەندێکی هاتوچۆی کۆیە و دادوەرێکدا روویداوە، کارمەندی هاتوچۆکە دەستگیرکراوە و دوای 24 کاتژمێر لە راگرتنی ئەمڕۆ ئازادکرا.

ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی کۆیە رایگەیاند "لە چەند رۆژی رابردوودا لە بازگەی تۆپزاوا لەکاتی دانانی بازگە و لێپرسینەوە لە شۆفێران، دادوەرێک لە بازگەکە دەبێت و لەکاتی قسەکردنی کارمەندێکمان لێكتێنەگەشیتن لە نێوانیاندا روودەدات و بەھۆیەوە بۆ ماوەی 24 کاتژمێر کارمەندەکە راگیرا".
ئاماژەی بەوەشكردووە "بەھەوڵی کاروان مەجید میرخان، بەڕێوەبەری ھاتوچۆی کـۆیە کارمەندەکە بەناوی محەمەد عەبدولڕەحمان ئازادکراوە".
ر. ب
بیروڕا