کوردستانی
بەڕێوبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی دەکرێتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەرێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی و هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی دوو و سێی جێبەجێکردنی ھەولێریش بڕیاری کردنەوەیان لەسەر دراوە.

بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دادی حکومەتی ھەرێمی کوردستان کە لە نۆی ئەم مانگە بڕیاریداوە بە کردنەوەی بەڕێوەبەرایەتیی جێبەجێکردنی دووی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی دوو و سێی جێبەجێکردنی ھەولێریش بڕیاری کردنەوەیان لەسەر دراوە.
لە راگەیەندراوی وەزارەتەکەدا ئەوەش هاتووە، لە ئێستادا وەزارەتی داد سەرقاڵی ئامادەکارییە بۆ دانانی فەرمانبەر و دیاریکردنی شوێنێکی گونجاو.
گرنگی کردنەوەی ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەش ئەوەیە کە کار دەکان بۆ وەرگرتنی ئەو دۆسێیانەی لە بەغداد و ناوچە کێشە لەسەرەکانەوە دێن.
ر. ب
بیروڕا