کوردستانی
لیژنەی لێكۆڵینه‌وه له ئەگەری تێوه‌گلانى په‌رله‌مانتاران له‌گه‌نده‌ڵى دەستی بەکارەکانی کرد
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
لیژنەیەکی بەدواداچوون به‌بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بۆ ئه‌گه‌رى تێوه‌گلانى چەند پەرلەمانتارێک لەدۆسیەی گەندەڵیه‌وه ده‌ستى به‌كاره‌كانى كرد و ئه‌ندامێكى لیژنه‌كه‌ش وتی "هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پێگه‌كه‌ى بۆ كارى تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵى به‌كارهێنابێت ده‌درێته دادگا".
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 به‌ڵێن ئیسماعیل, ئه‌ندامى په‌رله‌مانى كوردستان و ئه‌ندامى ئه‌و لیژنه‌یه بە مەودا میدیای رایگه‌یاند "له‌ماوه‌ى رابردوودا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانه‌وه باسى ئه‌و ده‌نگۆیانه كرا كه گوایه ژماره‌یه‌ك په‌رله‌مانتار پێگه‌كه‌ى خۆیان به‌كارهێناوه بۆ كارى تایبه‌ت، هه‌ر په‌رله‌مانتارێك پێگه‌كه‌ى بۆ كارى تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵى به‌كارهێنابێت ده‌درێته دادگا".
ئاماژەی بەوەشکرد "له‌سه‌ر بڕیارى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوونى راستییه‌كان پێكهێندراو ئه‌مڕۆش یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌ى لیژنه‌كه ئه‌نجامدرا و بڕیاریشدراوه په‌رله‌مانتاران به‌شێوه‌ى سه‌ربه‌خۆ سه‌ردانى پڕۆژه‌كان نه‌كه‌ن".
ئەوەشی خستەڕوو "داوامانكردوه و داواده‌كه‌ین هه‌ركه‌سێك به‌ڵگه‌یه‌كى هه‌یه له‌سه‌ر ئه‌ندامێكى په‌رله‌مان كه پێگه‌كه‌ى خۆى به‌كارهێناوه بۆ كارى تایبه‌ت و گه‌نده‌ڵى بۆمان ره‌وانه بكات، ئێمه‌ش وه‌كو لیژنه‌كه لیژنه‌كه دور له‌ئینتیما حزبیه‌كان كارى خۆمان ده‌كه‌ین و چاوپۆشیش له‌هیچ په‌رله‌مانتارێك ناكه‌ین"، باسی لەوەشکرد "ئه‌گه‌ر هه‌ر په‌رله‌مانتارێك له‌گه‌نده‌ڵیه‌وه گلابێت به‌ڕاپۆرت ئاراسته‌ى ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانى ده‌كه‌ین و دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بێت ده‌درێت به‌دادگا".
ر. ب

بیروڕا