کوردستانی
بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی جەخت لە یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دەکەنەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی مەسعود بارزانی, سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستانی کرد لە سەلاحەدین و لە کۆبوونەوەیەکدا تاوتوێی دواین پێشھاتە سیاسی، ئەمنی و ئابوورییەکانی ھەرێم و عیراق و ناوچەکە کراو بەشداری کورد لە حکومەتی داھاتووی عیراق و رووبەڕووبوونەوەی ئاڵنگارییە سیاسییەکان بەوردی گفتوگۆی لەبارەوە کرا.

لە کۆبوونەوەکەدا دوای ھەڵسەنگاندنی دۆخی گشتی و پرسە هەنووكەییەكان، جەخت لە یەکڕیزیی نیشتمانی کورد و یەکخستنی ھەوڵەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، خزمەتکردنی خەڵكی كوردستان کرا.
لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا قۆناغی نوێی عیراق و دوای ھەڵبژاردنەکان ھەڵوەستەی لەسەر کرا و گرنگی یەک وتاری کورد لە بەغدا بە پێویست زانرا و پەرۆشی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان بۆ یەکڕیزی و تەبایی ماڵی کورد دووپاتکرایەوە و جەختکرایەوە لەسەر پرۆژەیەکی ھاوبەشی نیشتمانی لەسەر بنەمای بەرژەوەندیی نەتەوەیی بۆ کۆی پرسە سیاسییەکان و داڕشتنی بەرنامەیەكی هاوبەشی هەردوولا بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ پرسی پێكهێنانی حكومەتی داهاتووی عیراق و چەسپاندنی پرەنسیپی شەراكەت لە حوكمڕانی و جێبەجێكردنی داواكاریی هاوڵاتیان و بەدیهێنانی سەقامگیری.
س،ر
س،ر
بیروڕا