عیراقی
قەیس خەزعەلی بۆ نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان: رۆڵی بێ لایەن بگێڕن و هاوکاربن بۆئەوەی دۆخی عیراق ئاڵۆزتر نەبێت
مەودا میدیا - سلێمانی |
مەودا میدیا-
ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق یه‌كێك له‌و سه‌ركردانه‌ی شیعه كه ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رەتدەکاتەوە لەگەڵ نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق کۆبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 قه‌یس خه‌زعه‌لی, ئه‌مینداری عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق له‌گه‌ڵ جینین پلاسخارت، نوێنه‌ری سكرتێری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عیراق كۆبووه‌وه، بەپێی بەیاننامەی نووسینگەی قەيس خەزعەلی بێت لە ديدارەکەدا به‌ڵگه‌ی له‌باره‌ی ساخته‌كارییه‌كان له هه‌ڵبژاردن پێشكه‌شی پلاسخارت كردووه و ناڕه‌زایه‌تی ده‌ربڕیوه له باره‌ی پاڵپشتی ئه‌نجومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن له عیراق له‌كاتێكدا تائێستا ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردن رانه‌گه‌یه‌ندراوه.
ئەمنیداری گشتی ئەسائیبی ئەهلی حەق نیگەرانی خۆی دەربڕی بە رای نەتەوە یەکگرتووەکان لەسەر سەرکەوتووبونی ئەنجامی هەڵبژاردنەکان و رایگەیاند "لەسەر داواکاریان بۆ یەکلابوونەوەی سکاڵا و تانەکانی هەڵبژاردن پەشیمان نابنەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "سێرڤه‌ری كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردن له ئیماراتی عه‌ره‌بی بووه و له‌وێوه هه‌ڵبژاردن ساخته كراوه، دواتر له‌م قسه‌یه‌ی پاشگه‌ز بووه‌وه و جین پلاسخارت نوێنه‌ری نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانی له عیراق تۆمه‌تبار كرد به‌وه‌ی له پشت ساخته‌كارییه‌كانه‌وه بووه".
هەروەها قەیس خەزعەلی داوای‌کرد نەتەوە یەکگرتووەکان رۆڵێکی بێ لایەن بگێڕێت و هاوکاربێت تا دۆخی ئەمنی و سیاسی عێراق بەرەو ئاڵۆزی زیاتر نەڕوات.

س،ر