کوردستانی

دەزگای لوتکە: هیچ هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆچبەرە کوردەکانەوە لەئارادا نییە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەزگای لوتکە: هیچ هەواڵێکی خۆش لەبارەی کۆچبەرە کوردەکانەوە لەئارادا نییە
مەودا میدیا-

سەرۆکی دەزگای لوتکە زانیاری نوێ لەبارەی دۆخی کۆچبەرە کوردەکانی بیڵاڕووسیا ئاشکرا دەکات و جەخت دەکاتەوە کە هیچ هەواڵێکی خۆش لەبارەی چارەنووسیانەوە لەئارادا نییە.

ئاری جەلال، سەرۆکی دەزگای لوتکە بۆ کاروباری پەنابەران بە مەودا میدیای راگەیاند "هیچ هەواڵێکی خۆش لەبارەی وەگرتن و چارەنووسی ئەو کۆچبەرە کوردانەوە نییە کە لە سنووری بیلاڕووسیا گیریانخواردووە".

ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد "تائێستاش لێشاوی گەشتکردن بەرەو بیلاڕووسیا لە رێگەی وڵاتانی وەکو ئێران و دوبەی و هەندێک وڵاتی ترەوە بەردەوامی هەیە، بەڵام رێژەی گەشترکردنەکە بە بەراورد بە هەفتەکانی پێشوو کەمیکردووە".

ئاری جەلال باسی لەوەشکرد "بە یاداشتی فەرمی داوایان لە بیلاڕووسیا کردووە کە ئەگەر دۆخەکە هەروا بەردەوام بوو بژاردەی گەڕانەوەی ئارەزومەندانە بخەنە بەردەم کۆچبەرەکان، بە مەرجێک رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تێچووی گەڕانەوەکەیان لەئەستۆ بگرن".

ئەمە لەکاتێکدایە کە ماوەی زیاتر لە 10 رۆژە نزیکەی پێنج هەزار کۆچبەری کورد لە سنووری نێوان بیلاڕووسیا و پۆڵەندا گیریانخواردووە و رێگەیان پینادرێت بچنە ناو خاکی یەکێتی ئەوروپا.

ب.م

Qaiwan
Qaiwan