کوردستانی
بەهۆی تیژڕەوی شۆفێرێکەوە کارەسات کەوتەوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئێوارەی ئەمڕۆ لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لە رووداوێکی هاتوچۆدا کە بەهۆی تیژڕەوییەوە روویدا کەسێک گیانی لەدەستدا کە شۆفێری یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکان بوو.
فازڵ حاجی، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە 15ی تشرینی دووەمی 2021 کاتژمێر 6:00 لەسەر رێگەی هەولێر - پیرمام لە نزیک پێچەکانی پیرمام لە سایدی چوون بەرەو پیرمام کیایەکە تایبەت بەهۆی تیژڕۆییەوە کۆنتڕۆلی لەدەستدا و چووەتە سایدەکەی دیکەی شەقام کەبەرە و هەولێرە و لەوێدا خۆی کێشا بەمازدایەکە تایبەت".
وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر ئاماژەی بەوەشکرد "لە دەرەنجامی رووداوەکە شوفێری مازداکە کە بێتاوان بوو گیانی لەدەستدا و زیانێکی زۆری مادیش کەوتەوە".

س،ر
بیروڕا