کوردستانی
سەرما و برسێتی تەنگی بە کۆچبەران هەڵچنیوە
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
لە ئێستادا سەدان کۆچبەری کورد لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە و لە دۆخێکی سەختدان و سەرما تەنگی پێ هەڵچنیون، یەکێک لەو کۆچبەرە کوردانەش دەڵێت "ژیانێکی سەخت و کولەمەرگی بەڕێدەکەین".
بۆ گەڕان بەدوای ژیانێکی شایستەدا بەشێکی گەنجان و هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان روودەکەنە وڵاتانی ئەوروپا، لە ئێستاشدا سەدان کۆچبەری کورد لەسەر سنوورەکانی بیلاڕوسیا و پۆڵەندا گیریان خواردووە یەکەک لەو کۆچبەرانە بە ناوی نەبیل سەبارەت بە دۆخی ئێستای کۆچبەران بە مەودا میدیای راگەیاند "ژیانێکی سەخت و کولەمەرگیانە بەڕێ دەکەین، منداڵی زۆرمان لەگەڵدایە و بەهۆی برسێتی و سەرماوە بەردەوام دەگرین و هاواردەکەن و بێزاربوون، ئەوان بچوکن و قورسە تێبگەن و ئارامبگرن, هەڵدەلەرزن لە سەرمادا".
سەبارەت بوونی خواردنی پێویست ئاماژەی بەوەکرد "کۆچبەران برسییانە و خواردنیان بۆ نەهاتووە، خواردنیان لێبڕاوە و سەرمامانە و ناشتوانین داربهێنین و بیسوتێنین و خۆمانی پێ گەرمکەینەوە"، وتیشی "بەشێکی زۆر لە گەنجەکان نائومێدبوون".
کۆچبەران چاویان لە بڕیارەکانی نەتەوە یەکگرتووەکانە، لە نوێترین هەڵویستیدا نەتەوە یەکگرتووەکان پێشنیاز دەکات مافی پەنابەری ئەوانە قبووڵ بکرێت کە ناتوانن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت لەگەڵ خێزانەکانیان لە وڵاتانی ئەوروپا یەکبگرنەوە رێگەیان پێبدرێت، هەروەها ئەو کۆچبەرانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە، بە سەلامەتی و بە شێوەیەکی خۆبەخشانە بگەڕێندرێنەوە وڵاتەکانیان.
ر. ب

بیروڕا