عیراقی

ژمارەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا کرا کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عیراق

مەودا میدیا - سلێمانی |


ژمارەی ئەو کۆچبەرانە ئاشکرا کرا کە دەیانەوێت بگەڕێنەوە عیراق
مەودا میدیا-

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند 170 کۆچبەری عێراقی لەسەر سنوری پۆڵەندا و بیلاڕوسیا خۆیان ناونوس کردووە بۆ گەڕانەوەی خۆبەخشانە، ئاماژەی بەوەشکرد ئامادەکارییان بۆ گەڕانەوەی ئەو کۆچبەرانە کردووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق رایگەیاند "170 کۆچبەر خۆیان ناونووس کردووە تاوەکو بە خۆبەخشانە بگەڕێنەوە بۆ عئراق و پاسپۆرتیشمان بۆ 55 کۆچبەر دابین کردووە".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عیراق ئەوەشی خستەڕوو "تیمی دیبلۆماسیمان هەموو هەماهەنگییە لۆجستییەکانیان لەگەڵ بەرپرسانی فڕۆکەخانەی منسک لە بیلاڕووسیا تەواوکردووە بۆ جێبەجێکردنی پلانی گەڕاندنەوەى کۆچبەران، لە چەند رۆژی داهاتوودا ئەو کۆچبەرانە دەگەڕێندرێنەوە عیراق".

س،ر  
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان