کوردستانی

کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوو

مەودا میدیا - سلێمانی |


کەلار؛ لە رووداوێکی هاتوچۆدا هەشت کەس برینداربوو
مەودا میدیا-

بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، بەھۆی وەرگەڕانی مینی پاسێکەوە لەسەر رێگەی کەلار-خانەقین ھەشت کەس برینداربوون.

لە راگەیەندراوێکیدا ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتیی ھاتوچۆی گەرمیان ئاماژەی بەوەکرد، لە رووداوێکی ھاتۆچۆدا لەسەر رێگەی کەلار- خانەقین ئۆتۆمبێلێکی گواستنەوە لە جۆری نیسان مینی پاس وەرگەڕا و شۆفێرەکە و حەوت سەرنشین کە خوێندکارن، برینداربوون.

باسی لەوەشکردووە، مینی پاسەکە بە ئاراستەی قەزای کەلار رۆیشتووە لە بەرانبەر گوندی تۆپ عەسکەر وەرگەڕاوە، دواتر بریندارەکان گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەھید ھەژار لە کەلار و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستی پێکردووە.

رووداوەکانی هاتوچۆ بەیەکێک لە سەرەکیترین هۆکارەکانی مردن و برینداربوون دادەنرێت لە هەرێمی کوردستاندا، شارەزایانی هاتوچۆ هۆکاری زیادبوونی رووداوەکانی هاتوچۆ دەگێڕنەوە بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆ و خراپی رێگەوبانەکان.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال