کوردستانی

وەزارەتی دارایی: داوایەکی یاساییمان بە بەهای 75 ملیار دینار بردەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


وەزارەتی دارایی: داوایەکی یاساییمان بە بەهای 75 ملیار دینار بردەوە
مەودا میدیا-

وەزارەتی دارایی رایگەیاند، به‌پێی بڕیارێكی سه‌رۆكایه‌تیی دادگایی پێداچوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان وەزارەتەکەیان داوایەکی بە بەهای 75 ملیار دینار لە کۆمپانیای نالیا بردووەتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی2021 وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد "داوایەکیان لە کۆمپانیای نالیا بردووەتەوە و کە چەند ساڵێک پێش ئێستا کۆمپانیاکە دژی وەزارەتی دارایی تۆماری کردبوو کە تێیدا داوای لابردن و كه‌مكردنه‌وه‌ی سووده‌كانی کردبوو".
 
ئەوەشی خستووتەڕوو "كۆمپانیای نالیا له‌ پاش دۆڕاندنی ئه‌م داوایه،‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌ڵده‌ستێت به‌ فرۆشتنی سه‌رجه‌م ئه‌و موڵكانه‌ی كه‌ لای حكومه‌ت بارمته‌یه،‌ تاوه‌كو پاكتاوی ئه‌و قه‌رز و سوودانه‌‌ بكات كه‌ لای كۆمپانیاكه‌‌یه".
 
کۆمپانیای نالیا لە 14/08/2007 دامەزراوە و چەند پرۆژەیەکی نیشتەجێبوون، گەشتیاری و میدیایی هەیە.
 
ر. ب
Qaiwan
Qaiwan