کوردستانی

هەرێمی کوردستان؛ بەراورد بە ژمارەی تووشبووان ئاماری مردن بەکۆرۆنا زۆر بەرزە

مەودا میدیا - سلێمانی |


هەرێمی کوردستان؛ بەراورد بە ژمارەی تووشبووان ئاماری مردن بەکۆرۆنا زۆر بەرزە
مەودا میدیا-

وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 446 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

  ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی2021 وەزارەتی تەندروستیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری 24 کاتژمێری رابردووی تووشبوون بە کۆرۆنای بڵاوکردەوە و رایگەیاند، 446 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 17 تووشبووی دیکەش گیانیان لەدەستداوە.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستیدا ئەوەش هاتووە، 456 تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan