کوردستانی
داوایەک ئاراستەی کۆچبەرە کوردەکان دەکرێت
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- رێبین بازیانی
سەرۆکی لیژنەی رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، داوا دەکەن سەرجەم کۆچبەران بچنە ناو ئەو کەمپانەی کە حکومەتی بیلاڕوسیا دروستیان دەکات، چونکە لەوێ پارێزراوتر دەبن و هەروەها باشتر دەستمان پێیان دەگات بۆ ھێنانەوەیان تا لە دارستانەکان.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 رێبوار بابکەیی، سەرۆکی لیژنەی رەوەندی کوردستانی لە پەرلەمانی کوردستان سەبارەت بەو کەمپانەی کە بڕیارە حکومەتی بیلاڕوسیا بۆ کۆچبەران دروستی بکات بە مەودا میدیای راگەیاند "وەک ھەواڵی نوێ لەسەر کۆچبەران لە بیلاڕوسیا، حکومەتی بیلاڕوسیا داوای کردووە پەنابەران لە کەمپ بکرێن، ئەوەش بەبڕوای ئێمە هەنگاوێکی باشە چونکە کۆچبەران لە سەلامەتی و خۆیان دڵنیاتردەبن، چونکە دیارنییە تا چەندێکی دیکە لەو دۆخەدا دەمێننەوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە "لێرەوە بە کۆچبەرانی خۆمان دەڵێم، ئەوانەی پرسیاریان کردووە کە ئایە بچنە کەمپەکان یان لە شوێنی خۆیان بن؟ بچن بۆ کەمپەکان تا ژیانتان لە سەرما و سۆڵە و برسییەتی رزگار بێت و سەلامەتربن".
ئەوەشی خستوەتەڕوو "ئەگەر کۆچبەران بچنە ناو کەمپەکان لەوێ بن باشتر دەستمان دەگات بەو کۆچبەرانەی کە دەیانەوێت بگەڕینەوە بۆ کوردستان بەڕەزامەندی خۆیان".
ر. ب
ر. ب
بیروڕا