کوردستانی

زیاتر لە ملیارێک و 517 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی چەند شەقامێک لە هەولێر تەرخان کرا

مەودا میدیا - سلێمانی |


زیاتر لە ملیارێک و 517 ملیۆن دینار بۆ دروستکردنی چەند شەقامێک لە هەولێر تەرخان کرا
مەودا میدیا-

پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، رەزامەندی لەسەر خەرجکردنی ملیارێک و 517 ملیۆن و 424 هەزار و 380 دینار بۆ چاککردن و قیرتاوکردنی چەند شەقامێک لە سنووری پارێزگای هەولێر داوە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی2021 ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک رایگەیاند، چەند شەقامێک لە گەڕەکی سیمی خاتووناوا، شاری کۆیە، گوندی عەزە، و گوندەکانی شیلە و کانی رەش قیرتاو دەکەن.
 
ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو پارەیەی تەرخانکراوە بەشێوەى نەختینەیە و لەسەر بودجەى پەرەپێدانى پارێزگاى هەولێر دەبێت. 
 
بەپێی راگەیێندراوەکە پرۆژەکان بەمشێوەیەن (قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى گەڕەکى سیمى خاتووناوە، بە گوژمەى 743 ملیۆن و 325 هەزار دینار، چاککردنەوە و قیرتاوکردنى شەقامە ناوخۆییەکانى شارى کۆیە بە گوژمەى 228 ملیۆن و 369 هەزار و 540 دینار، دروستكردن و قیرتاوكردنى چه‌ند شه‌قامێكى ناوخۆیی له ‌گوندى عەزە، بە گوژمەى 347 ملیۆن و 147 هەزار و 900 دینار و قيرتاوكردنى رێگەى گوندەکانى (شیلە و کانى رەش) بە گوژمەى 198 ملیۆن و 581 هەزار و 940 دینار.

ر. ب
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال