عیراقی

موقتەدا سەدر داوای چالاککردنی یاسای ئەوەتان لە کوێ بوو دەکات

مەودا میدیا - سلێمانی |


موقتەدا سەدر داوای چالاککردنی یاسای ئەوەتان لە کوێ بوو دەکات
مەودا میدیا-

رێبەری رەوتی سەدر پەیامێکی لە تویتەر بڵاوکردەوە و تێیدا داوای چالاککردنی یاسای (ئەوەتان لە کوێ بوو؟) دەکات بۆ لێپرسیینەوە لە بەرپرسان.

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 موقتەدا سەدر, رێبەری رەوتی سەدر لە توتێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی لە هەژماری تایبەتی خۆی داوا دەکات یاسای (ئەوەتان لەکوێ بوو؟) چالاکبکرێت، دەشڵێت، "پێویستە لە قۆناغی داهاتوودا ئەو یاسایە لەلایەن دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێکردنەوە چالاکبکرێت".

لە بەشێکی دیکەی تویتەکەیدا باسی لەوەشكردووە "پێویستە یاساکە بۆ هەموو لایەك گشتگیر بێت و جیاکاری تیادا نەکرێت بۆ ئەوەی گەندەڵکاران دەستنیشان بکرێن".

ئەوە لەکاتێکدایە بەرپرسانی حکومی لە عیراق و لە هەرێمی کوردستان-یش تێوەگلاون لەچەندین دۆسیەی گەندەڵی و نایەنەوێت داهاتی وڵات شەفافبێت و عیراق و هەرێم-یان خستووتە دۆخێکی سەختی ئابووریی وداراییەوە.

ر. ب

Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

خاک و هۆکارەکانی پیسبوونی

لەلایەن نەرمین عوسمان


News

ئاماژەکانی ئەدای ژینگەیی

لەلایەن نەرمین عوسمان