کوردستانی
ئەڵمانیا لەسەر پرسی وەرگرتنی کۆچبەران هاتە دەنگ
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
سەرۆک وەزیرانی یەکێک لە هەرێمەکانی ئەڵمانیا داوا لە پۆڵەندا، لیتوانیا و وڵاتەکانی دیکە دەکات سنوورەکانیان بپارێزن و سەرۆکی بێلاڕووسیش کۆچبەران بگەڕێنێتەوە بۆ وڵاتەکانی خۆیان، دەشڵێت "کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕوسیا- پۆڵەندا هیچ داهاتوویەکیان نییە و لە سەدا سەد ئەو کۆچبەرانە وەرناگرین".

ئەمڕۆ سێشەممە 16ی تشرینی دووەمی 2021 میشایێل کرێچمار، سەرۆک وەزیرانی هەرێمی زاکسن-ی ئەڵمانیا لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی رووداو سەبارەت بە پرسی کۆچبەران بەگشتیی کۆچبەرانی سەر سنووری بێلاڕوسیا و پۆڵەندا بەتایبەت رایگەیاند "یارمەتیی کۆچبەران دەدەن بگەڕێنەوە وڵاتەکانیان، چونکە هیچ داهاتوویەکیان نییە و لە سەدا سەد ئەو کۆچبەرانە وەرناگرین".
هاوکات لەبارەی ئەو کۆچبەرانەی لە رێگەی فڕۆکەوە چوونەتە وڵاتەکەی ئاماژەی بەوەکرد "ناتوانن داوای مافی پەنابەری بکەن، هەروەها سەرۆکی بێلاڕوسیا بەرپرسیارە لەو دۆخەی ئێستا کۆچبەرانی تێدان و پێویستە بەمزووانە واز لە دەسەڵات بهێنێت".
ئەوەشی خستەڕوو "وڵاتەکەی ئامادە نییە لەگەڵ بێلاڕوسیا رێککەوتن بکات"، لەبارەی ئەو کۆمپانیایانەش کە کۆچبەران دەگوازنەوە وتی "سزایان دەدەین".
ر. ب
بیروڕا