کوردستانی

لێکۆڵینەوە لە دابەشکردنی ئارد دەکرێت

مەودا میدیا - سلێمانی |


لێکۆڵینەوە لە دابەشکردنی ئارد دەکرێت
مەودا میدیا-

بەرێوەبەرايەتیى دروستكراوى دانەوێلەى سلێمانى لە پرۆسەی دابەشکردنی ئارد دەکۆڵێتەوە و  رێنمایی پێویستیشی دا بە پرۆسەی دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا.

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند "رۆژی سێشەممە رێکەوتی 16-11-2021 بەرێوەبەرايەتیى دروستكراوى دانەوێلەى سلێمانى به سەرپەرشتى نەسرين محەمەد، بەرێوەبەرى فەرمانگەکە سەردانى چەند ئاشێكيان كرد و دواتر سەردانى چەند بريكارێکی دابەشكردنی ئاردیان كرد".

ئاماژە بەوەشکراوە "سەردانەکە بۆ دڵنيابوون له دابەشكردنى بەشه ئاردى بەشی نۆ بوو، جێگەی باسە تیمی چاودێری سەر بە بەرێوەبەرایەتییەکە گوێی له راو و بۆچوونی کارمەندان و بریکارەکان گرت بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان، هەروەها رێنمايی پێویستیش درا بۆ چۆنیەتی پرۆسەی دابەشکردنی ئارد بەسەر هاوڵاتییاندا".

س،ر 
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال