کوردستانی
ئەمڕۆ بزووتنەوەی گۆڕان بڕیارێکی گرنگ دەدات
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد بەپێی زانیارییەکان بێت کۆبوونەوەکە بە مەبەستتی دیاریکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی بزووتنەوەکەیە.
بەپێی زانیارییەکانی مەودا میدیا، کەمێک پێش ئێستا کۆبوونەوەی هاوبەشی نێوان جڤاتی گشتی و جڤاتی نیشتمانیی بزووتنەوەی گۆڕان لە شاری سلێمانی دەستیپێکرد.
هەر بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست مەودا میدیا کەوتووە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ تایبەت دەبێت بە دیاریکردنی دەستەی بەڕێوەبردنی کاتی بزووتنەوەکە.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، بزووتنەوەی گۆڕان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق نەیتوانی هیچ کورسیەک بەدەستبهێنێت، بۆیە عومەری سەید عەلی دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە رێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆران راگەیاند.
س،ر

بیروڕا