کوردستانی
پارێزگاری هەولێر بڕیاری داخستنی ئەو کافتریایەی دا کە سروودی بەعسی لێدابوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا-
پارێزگاری هەولێر بڕیاریدا ئەو کافترایایەى سروودى بەعسى لێدابوو دابخرێت و خاوەنکەى دەستگیر بکرێت، ئەمەش دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی ئەو کافتریایە دێت لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
لە راگەیەندراوێکدا پارێزگای هەولێر رایگەیاند "دواى بڵاوبوونەوەى گرتە ڤیدیۆیەک لەتۆڕە کۆمەڵایەتییەکان کە لەناو کافتریایى (پەرمى جیانۆ) لە شارى هەولێر بە ئاشکرا سروودى رژێمى بەعس بەخش دەکرا، بەڕێز پارێزگارى هەولێر بڕیاریدا خاوەنکەى دەستگیربکرێت و کافترایاکەش دابخرێت".
ئاماژە بەوەشکراوە "هاوڵاتییان و هاوشاریانى سنوورى پارێزگاکەمان دڵنیادەکەینەوە، ئەوانەى ئەمجۆرە کارانە دەکەن، بەمەبەست و دوور لە هەموو بەهایەکى نیشتیمانى و نەتەوەیی و پیرۆزى خوێنى شەهیدان و تێکۆشانى گەلەکەمان، کە تەنها مەبەستییان ناڕەحەتکردنى هاوڵاتییانە، بە هیچ شێوەیەک لێیان قەبوڵناکرێت و رووبەڕووى رێکارى یاسایی و سزادان دەکرێنەوە".
س،ر

بیروڕا