کوردستانی

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری شۆفێران دەکاتەوە
مەودا میدیا-

دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران ئاگاداری شۆفێران و بارهەڵگرەکان دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت  هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێش وەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر کارتی ڤاکسینی کۆرۆنای هەبێت.

لە راگەیەندراوێکدا دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران رایگەیاند "ئاگاداری گشت شۆفێران و بارهەڵگرانی سنوری دەروازەی نێودەوڵەتیی حاجی ئۆمەران دەکەینەوە ئەوانەی ڤاکسینی کۆرۆنایان وەرنەگرتووە بەزووترین کات سەردانی سەنتەری وەرگرتنی ڤاکسین بکەن بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاکسین".

ئەوەشی خستووەتەڕوو، "هەر خاوەن هێڵێک کە داواکاری پێشکەش دەکات بە مەبەستی گۆڕینی شوفێری بارهەڵگرەکەی پێویستە پێش وەختە ئەو کەسەی دەبێتە شوفێری بارهەڵگر کارتی ڤاکسینی کۆرۆنا هەردوو ژەمەکەی لەگەڵدابێت بە پێچەوانەوە هیچ مامەڵەیەکی شۆفێر ئەنجام نادرێت".

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال