کوردستانی

بزووتنەوەی گۆڕان خۆی رێکدەخاتەوە

مەودا میدیا - سلێمانی |


بزووتنەوەی گۆڕان خۆی رێکدەخاتەوە
مەودا میدیا-

دوای گفتوگۆکردن لەگەڵ سەرجەم ئۆرگانەکانی بزووتنەوەی گۆڕان لەسەر پرۆژەی دووبارە خۆڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتوو، وەرگرتنی دید و بۆچوونی سەرجەم ئۆرگانە رەسمییەکانی بزووتنەوەکە، ئەمرۆ چوارشەممە 17ی تشرینی دووەمی 2021 هەردوو جڤاتی نیشتیمانی و جڤاتی گشتی کۆبوونەوە.

لەسەرەتادا، پرسی کۆچبەرانی ھەرێمی کوردستان و دیاردەی کۆچی بە کۆمەڵی گەنجان و ھاوڵاتییان ھەڵوەستەی لەسەر کرا، لەو چوارچێوەیەدا هەڵوێستی بزووتنەوەی گۆڕان لە رێگەی جڤاتی نیشتمانییەوە کە پشتیوانی لە کەیسی کۆچبەرانی کورد لەسنورەکانی نێوان بیلاروسیاو پۆڵەندا بکرێت، بۆ ئەمەبەستە بەهەمو توانایەکەوە پشتیوانی لە دۆسیەی کۆچبەرانی کورد و سەلامەتییان بکرێت، ھاوکاتیش نیگەرانییەکانی خەڵک و گەنجان لەبەرچاوبگیرێت و بەپەلە دەست بە زنجیرەک چاکسازی بکرێت کە وەڵامدەرەوەی پێداویستەکانی خەڵک و گەڕانەوەی متمانە بێت بۆ سیستمی سیاسیی و کاروباری حکومەت.

لەبارەی دۆخی رێکخراوەیی و دوای راگەیاندنی ئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، دوای ئەوەی ژووری توێژینەوەکانی بزووتنەوەی گۆڕان راسپێردرابوو بۆ ئامادەکردنی پرۆژەیەک بۆ قۆناغی دوای دەستلەکارکێشانەوەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندن و دوبارە خۆڕێکخستنەوەی بزووتنەوەی گۆڕان بۆ قۆناغی داهاتوو، زنجیرەیەک کۆبوونەوە کراوە و سەرجەم ئەو تێبینی و سەرنجانەی کە لەماوەی رابردوودا لەسەر پرۆژەکە کۆکراونەتەوە لەم کۆبوونەوەیەدا دەخرێنەڕوو گفتوگۆی زیاتری لەسەر دەکرێت و پرۆژەکە دەوڵەمەند دەکرێت و دادەڕێژرێتەوە.

ھەردوو جڤات ھەموو بژاردەکان بۆ قۆناغی بەخۆداچوونەوە تاوتوێ دەکەن، پرسی پێکھێنانی دەستەی کاتی و ئەرکەکانیان لە بەستنی کۆنفرانسی نیشتمانی و ھەڵسەنگاندنی ئەدا و کاری ئۆرگانەکان و خۆئامادەکردن بۆ قۆناغی داھاتو بڕیاریان لەبارەوە دەدرێت.

س،ر
Qaiwan
Qaiwan

زۆرترین خوێندنەوە

بیروڕا



News

چیرۆکی قاوە و نووسین و راگەیاندن

لەلایەن عیماد ئەحمەد


News

کرێکاران لەنێوان دوو بڕیاردا

لەلایەن ئەحمەد محەمەد سەعید


News

قسە مەکە

لەلایەن پرژە زاهیر جەلال