کوردستانی
زانیاری لەبارەی پێنەدانی مووچەی ئەم توێژە دەخرێتەڕوو
مەودا میدیا - سلێمانی |

مەودا میدیا- سازگار ئەحمەد
ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێنەدانی مووچەی مانگێکی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم قسەیان لەگەڵ وەزارەت کردووە، بەڵام تائێستا نازانن کێشەکە بە چ ئاراستەیەکدا چارەسەر کراوە.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان لەبارەی پێنەدانی مووچەی مانگێکی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێم بە مەودا میدیای راگەیاند "ئێمە وەک لیژنەی پێشمەرگە لەگەڵ وەزارەتی پێشمەرگە لەسەر ئەو پرسە قسەمان کردووە کە ئەو بابەتە چارەسەر بکرێت".
ئەو ئەندامەی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی کوردستان وتی "تائێستا وەزارەتی پێشمەرگە ئەو پرسەی نەخستووەتە بەرنامەی کاری خۆیەوە و نازانین ئەو پرسەیان بە چ بارێکدا یەکلای کردووەتەوە".
ئەمەش لە کاتێکدایە، مووچەی لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە دابەش دەکرێت، بەم هۆکارەش مووچەی مانگێکیان فەوتاوە.
س،ر

بیروڕا